Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 14:47

بكوژی هاووڵاتییەكەی زەڕایەن بە كەمتر لە كاتژمێرێك دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لە شارەدێی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کرد و کوشتی.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تۆمەتبارێک لە شارەدێی زەڕایەن تەقەی لە کەسێک کرد و کەسەکە گیانی لەدەست دا، دوای رووداوەكە تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات، بۆ ئەم مەبەستە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد.

پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیر بکرێت.

ئێستا تاوانبارەكە (م، ع، س) لەدایکبووی 1983، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.