سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لەناو بازاڕی شارۆچكەی زەڕایەن تەقە لە هاووڵاتییەك كرا و كوژرا.
هاووڵاتییە كوژراوەكە ناوی (سۆران حەمەخان) تەمەن 50 ساڵە و بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە تەقەی لێ كراوە و سەرەتا بریندار كراوە.
لە ڕێگەی گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە، سۆران حەمەخان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە و ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە بە مەبەستی توێكاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.