Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 06:33

هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ خرانه‌ ڕوو و هه‌ڵساندنيان بۆ كرا، هه‌روه‌ها تيشك خرايه‌ سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى پرۆسه‌كه‌ و ده‌رباره‌ى كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌مى و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان، بيروڕايان گۆرييه‌وه‌.

هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى داكۆكييان له‌ پێويستى و گرنگيى به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌، بۆ ئه‌م‌ مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كان ده‌ربڕى.

لاى خۆيانه‌وه‌ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان كرده‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكى پێويست ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنى گرفت و كێشه‌كانى به‌رده‌مى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.