Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 22:59

عێراق بڕیاریدا رۆژانە 720 تۆن غاز بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا رۆژانە بڕی 720 تۆن غاز بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت تا كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ دەكەوێتەوە كار.

رۆژی 27ی ئەم مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردبوو بڕێك گازی شل (غازی ماڵان) بۆ هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بنێرێت تا بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی گازی كۆرمۆڕ دەكەوێتەوە كار و ئاسایی دەبێتەوە.

بۆ ئەم مەبەستەی ئەمڕۆ سێشەم وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی نووسراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی دایەوە و رایگەیاند كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە تا وادەی ئاسایی بوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ، غاز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داوای كردبوو رۆژانە 300 تەن غاز بۆ هەولێر و 260 تەن بۆ سلێمانی و 160 تەن بۆ پارێزگای دهۆك بنێردرێت.

بەمەش وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژانە بڕی 720 تۆن غاز بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت تا ئەو كاتەی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ ئاسایی دەبێتەوە.

سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆ لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ، هێرشەكە جگە لە كەوتنەوەی زیانی ماددی، هەروەها قوربانیشی لێ كەوتەوە كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار كارمەندی كێڵگەكە لەگەڵ برینداربوونی چەند كارمەندی تر.

كۆمپانیای دانەغاز ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند كە تا ئێستا بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەهۆی هێرشەكەوە راگیراوە و دەستی پێ نەكردۆتەوە.

وێنە: هەردوو نووسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.