سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا رایگەیاند كە پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەكەن.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا.
سەرۆكی حكوومەتی دووپاتی كردەوە کە پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەنەوە کە جێی متمانە بێت و لە ژێر چاودێری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەروەها دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکان و بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.