Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 18:41

وەزارەتی پەروەردە فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ هەموو پەروەردەی شاره‌كان نێردراوە،  كه‌ تیاییدا ئاماژه‌ بە زانیاری لەسەر ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هێناوە ده‌كات.

بەپێی نووسراوەکەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، دەبێت لە پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان فۆرمەکە بە وردی لەلایەن فەرمانبەری خۆیەتی پڕ بکرێتەوە، دواتر بۆ وەزارەت دەنێردرێنەوە.

 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، کارەکە هەموو ئەو بڕوانامانە دەگرێتەوە کە بێ مۆڵەت بەدەست هاتوون و پەسندکردنیان بۆ نەکراوە، هەمان فۆرمیش بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان و مەشقکردن نێردراوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، هەر فەرمانبەر و مامۆستایەک فۆرمەکە دەیگرێتەوە، دەبێت بەڵێنی ڕاستی و دروستیی زانیارییەکانی واژۆ بکات.


ده‌قی نووسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.