پاش توشبوونی بە نەخۆشی ، نووسهر و شاعیر و پێشمهرگهی شۆرشی ئهیلول سەڵاح رهفیق رواندزی دوێنی دووشممه 29/4/2024 لهشاری ههولێركۆچی دوایی كرد.
سەڵاح رەفیق ڕواندزی لە ساڵی 1942لە شاری بەرخودان و مێژوو و کوردایەتی و سروشتی جوان، شاری ڕواندز، چاوی بە خاکی کوردستان ھەڵێنا لە خانەوادەی زێڕنگرەکانی ڕواندز. ئەو تاقە کوڕی وەستا ڕەفیق ڕواندزی بوو.
لەسەرەتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، لەگەڵ مامۆستا ساجیدە ئامۆزایی و نەوەی وەستا سەدیق زئڕینگەری ڕواندزی ژیانی ھاوسەری پێک هێنابوو خاوهنی چوار كچه به ناوهكانی( میدیاو ئارین و ئاڵاو ڕۆژان.
نووسهرو شاعیر سەڵاح رەفیق ھەر زۆر زوو ئاڵوەدەی شیعرو نوسین بوو. سەدەھا شیعری بەرزی ھەیە باسی سروشتی وەڵات و خەمەکانی گەل و جوانی مرۆڤ و خەونەکانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
لەو دوو ساڵەیی رابردوو، بە یارمەتی نوسەری بەتوانا کاک شێرزاد ھەینی، سەڵاح بیرەوەریەکانی کۆکردوە وە پەرتووکی 'لە دەو خەرەندی دەحەسێمەوە' لە دایک بوو.
نووسهر و پێشمهرگه سەڵاح رهفیق لە شەستەکانەوە بەشداری شۆڕشە مەزنەکەی ئەیلولی کردووه و وەک پێشمەرگەی ناوشارو شاخ و قوربانی زۆری دا بە ماڵ و دووربوون لە خانەوادەکەی لەو خەباتە پیرۆزەی. لەو دواییە ئەندامی بهشی پەیوەندیەکانی پارتی بوو . بەوەفا مایەوە تا دواھەناسەی بۆ کوردستان و کوردایەتی و خەبات بۆ مافی چارەنووسی کوردستان.
ئهمڕۆ سێشهمه 30/4/2024 پرسەكهی لە شاری ھەولیر لە مزگەوتی جەلیل خەیات بهرێوه دهچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.