ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی پارێزگاكە، بۆ بەشداریکردن لە پیشانگای گەشتوگوزار و چێشتلێنانی میزۆپۆتامیا، گەیشتە وڵاتی توركیا.
پێشانگاكە كە لە 30ـی نیسان تاکو 4ـی ئایاری داهاتوو بەڕێوە دەچێت، لەلایەن پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر و بە بەشداری چەندین وڵاتی ناوچەكە ڕێكخراوە.
شاندەكەی پارێزگای هەولێر لە دەروازەی نێودەوڵەتی خابوور، لەلایەن عومەر فارووق سەرۆکی ژووری بازرگانی جزیرێ و ئەندامانی دیکەی ژوور و بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی خابوور بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
بڕیارە شاندی پارێزگای هەولێر لە پیشانگاکەدا چەند دیدار و كۆبوونهوه ئەنجام بدات بە مەبەستی نیشاندانی پێشكەوتنەكانی كەرتی گەشتیاری و ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.