Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 01:19

لە كاتی نوێژی مەغریب هێرشكرایە سەر مزگەوتێك

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتی بەڕێوەچوونی نوێژی مەغریب، هێرشكرایە سەر مزگەوتێك لە ئەفغانستان و بەهۆیەوە 7 نوێژخوێن كوژران، لەنێو كوژراوەكان ئیمامی مزگەوت و منداڵێك هەن.

هێرشەكە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە كراوەتە سەر مزگەوتی ئیمام كە تایبەتە بە مزهەبی شیعەكان لە هەرێمی هیرات لە رۆژئاوی ئەفغانستان.

لە هێرشەكەدا بەشێوەیەكی گشتی 7 نوێژخوێن كوژراون، لەنێویاندا ئیمامی مزگەوتەكە و منداڵێك هەن، دوای ئەنجامدانی هێرشەكەش هێرشكاران بۆی دەرچوون.

تا ئێستا هیچ گرووپێك بەرپرسیارەتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە و وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی تاڵیبانیش هیچ زانیارییەكی لەبارەی هێرشەكەوە نەدركاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.