Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 09:08

كچێكی تەمەن 18 ساڵ بەهۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ ئێوارە لە شارۆچكەی كەلار كچێكی تەمەن 18 ساڵ بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کچێکی 18 ساڵان بە ناوی (گ. م. ع) لە گەڕەکی کەلاری کۆن کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا بریندار ببوو، هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

بڵاویشی كردەوە: كچەكە لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ كرا و دواتریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای گەشتنی بە سلێمانی، كچەكە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.