Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 09:13

وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانكەكان كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر ڕێکخستنەوە و بەرەوپێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕییەکان کرا.

وەزیری دارایی داوای کرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانە بکەن کە قەرز و پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەمبارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب ڕوونی کردەوە كە سەرەڕای قەیران و کێشەکان، لەم کابینەیەدا توانیویانە کاری باش بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لە داهاتووشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.