وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد كە چەند ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردووە كە بەنیازبوون هێرشی تیرۆریستی لە شاری ئەستەنبۆڵ ئەنجام بدەن.
عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: لە ناوچەی بیكۆز لە ئەستەنبۆڵ ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كرد و دوای ئەویش 7 ئەندامنی تریشیان دەستگیر كرد.
راشیگەیاند: دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە كە ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەنجامندانی هێرشی تیرۆریستی لە شاری ئەستەنبۆڵ و بۆ ئەم مەبەستەش مەشقی تەواویان لەسەر تەقەمەنی و بەكارهێنانی ماددە كیمیاوییەكان كردووە.
وەزیری ناوخۆی توركیا پێشتر رایگەیاندبوو كە لەماوەی 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.