بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تا بریتیە لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی 37.5 پلەی سەدی و ئەو حاڵەتەش لەنێو منداڵان زۆر باوە و هەندێك جار نیشانەكانی زۆر ئاسانە.
ئەگەر هەستت كرد منداڵەكەت دەموچاوی گەرم داهاتووە یاخود سوور هەڵگەراوە ئەوان نیشانەیە بۆ تووشبوونی بە تا و دەكرێت بەپێوەری گەرمی پلەی گەرمی منداڵ بپێورێت ئەویش بەدانانی لەژێر باڵی و پلەی گەرمی ئاسایی 36.4 پلەی سەدییە لەژێر زمان و لەهەندێك ناوچەی دیكەدا 37 پلەیە.
چۆنیەتی چارەسەركردنی تای منداڵ:
* زۆر گرنگە منداڵ لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی بڕیكی زۆر شلەمەنی بخواتەوە و دەبێَت هان بدرێت شلەمەنی بخواتەوە بەشێوەیەكی بەردەوام.
* نابێت نانی پێ بدرێت تەنیا ئەگەر خۆی داوایكرد.
* بەكارهێنانی پاراسیتامۆڵ و ئایبۆبرۆفین بۆ چارەسەركردنی تا و ناڕەحەتی منداڵ و نابێت هەردوو دەرمانەكە بەیەكەوە بیدرێتێ.
* پێدانی برێكی زۆر شلەمەنی روون و سارد بە منداڵ.
* داكەندنی جلوبەرگی منداڵ و هێشتنەوەی تەنیا بەدایبی یاخود جل و بەرگی ژێرەوە.
* راگرتنی كەشوهەوای ناو ژوور بۆ نزیكەی 18 پلەی سەدی لەرێگەی ئامێری ساردكەرەوە یاخود كردنەوەی پەنجەرەكان.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.