Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 11:25

سەرۆکوەزیرانی میسر: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ھێرش نەکرێتە سەر ڕەفەح

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەموو ھەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی ھێرش نەکرێتە سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە.

مستەفا مەدبولی لە گوتەیەکدا کە لە کۆڕبەندی ئابووریی جھیان لە ڕیاز پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوەدا، ھەر ھێرشێک بۆسەر شاری ڕەفەح ئەنجام بدرێت، کارەساتێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە مایەی ئاوارەبوونی زیاتری خەڵکی مەدەنی و گوتی: "ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ھێرش نەکرێتە سەر ڕەفەح".

ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا، ژمارەیەک لە بریندارانی فەڵەستینی لە نەخۆشخانەکانی میسر، چارەسەر وەردەگرن و گوتی: "دەروازەی ڕەفەح بەردەوام، بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، کراوە".

باسی لەوەشکرد زیاتر لە سەدا 85ی ئەو یارمەتییانەی کە لە سەرەتای شەڕەکەوە، گەیاندراونەتە غەززە، لەلایەن میسرەوە پێشکەش کراون".

سەرۆکوەزیرانی میسر ئاشکراشی کرد، وڵاتەکەی میوانداری نۆ ملیۆن پەنابەری کردووە و ڕایگەیاند: "ساڵانە 10 ملیار دۆلار بۆ ئەو پەنابەرانە خەرج دەکەین کە میوانداریمان کردوون".

مستەفا مەدبولی جەختشی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەنھا بە چارەسەری دوو دەوڵەتی، سەقامگیری لە ناوچەکە بەدی دێت و قەیرانی غەززەش کۆتایی پێ دێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.