Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 06:24

کۆمپانیای داناغاز بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی لە کۆرمۆر ڕاگرت

کوردستان TV
100%


کۆمپانیای داناغاز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئێوارەی ھەینی کاتژمێر 6:40خوله‌ك، یەکێک لە کۆگاکانی ھەڵگرتنی شلەمەنی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ھێرشێکی تیرۆریستی دڕۆنییەوە کرایە ئامانج و تیاییدا چوار کارمەند گیانییان لەدەستدا و ھەشت کارمەندیش برینداربوون.

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەی داناغاز دا ھاتووە: سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و بەڵێندەران گرنگترین شتە لەلای کۆمپانیای دانەغاز. ھەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و کەرەستەکان گەیشتووە، بەڵام کاری بەرھەمھێنانمان بە شێوازی کاتی وەستاندووە و ڕێوشوێنەکانی کارکردنمان گۆڕیووە، ھەروەھا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر ھێڵێن بۆ ئەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان توندوتۆڵ بکەن و، بتوانرێت بەرھەمھێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە.

داناغاز ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەگەڵ ھەریەک لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێم لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە سزای خۆیان بگەنن.

ئێوارەی ھەینی 24ی نیسان، بە دڕۆن ھێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کارمەند گیانیان لەدەستدا کە ھاووڵاتیی یەمەنی بوون، ھەروەھا ھەشت کەسیش برینداربوون، دوای ھێرشەکەش سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانەی ھێرشەکەیان کرد و داوایان لە حکوومەتی عێراق کرد ھەوڵی دۆزینەوەی بکەرانی کردەکە بدرێت.

ھەروەھا ھەریەک لە باڵیۆزی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق سەرکۆنەی ھێرشەکەیان کرد و جەختیان لەوەکردەوە کە ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر ھەوڵێکە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجی سیاسی و ئابووری.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.