Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 19:36

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی دەستپێکردنی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە سعوودیە

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن گەیشتە ڕیاز پایتەختی سعوودیە کە لە میانیدا، پرسی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی بلینکن لە چوارچێوەی دەستپێکردنی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتووەتە ڕیاز.

دوێنێ یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیۆ میلەر ڕایگەیاندبوو کە ئەنتۆنی بلینکن لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ھەریەک لە سعوودیە، ئوردن و ئیسرائیل دەکات.

ھاوکات پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن سەدانی سعوودیە دەکات و لە میانیدا، پرسی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان لەگەڵ ھاوبەشە ھەرێمییەکان تاوتوێ دەکات.

لەو کاتەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە، شەڕی سەر کەرتی غەززە دەستی پێ کراوە، ئەمە جاری حەوتەمە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.