Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 04:01

بەیەكجاری هاتوچۆی بارهەڵگر لە تۆنێلی پیرمام قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران، بڕیاری دا بەیەکجاری تونێلی پیرمام بە ڕووی بارهەڵگرەکان دابخات.

هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران، بڕیار درا بە هاتوچۆنەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو تونێلی پیرمام.

بڵاویشی كردەوە: بڕیارەكە لە سبەینێوە کاتژمێر 8ی بەیانی ڕێکەوتی 29/4/2024 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: بۆ لەمەودوا بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆڕە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوە جووتسایدی باسرمە) بەکار بهێنن.

هاتوچۆی هەولێر هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم تونێلە هاتوچۆیان دەکرد کە ئەمەش وای کردبوو هاتووچۆ لە تونێلەکەدا سست ببێت و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی تر دروست ببێت، هەروەها لە ئەگەری پەککەوتنی هەر بارهەڵگرێکیشدا لە تونێلەکە ئەوا ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا کە ڕێگایەکی گەشتیاری و ئابوورییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.