Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 07:50

ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە و حەوت قوربانی لێ كەوتۆتەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان رووی دا و بەهۆیەوە 7 كەس بوونەتە قوربانی كە لەنێویاندا منداڵ هەیە.

رووداوەكە لەسەر رێگەی نێوان تەقتەق – سێگردكان روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

لە ئەنجامی رووداوەكەدا منداڵێكی تەمەن 5 ساڵ گیانی لەدەستداوە و هەروەها شەش كەسی تریش بریندار بوونە.

بریندارەكان و تەرمی منداڵەكە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای كەركووك كراون.

وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.