جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا كە بەڵێنەكەی بەرامبەر ئەو دەرچووانە جێبەجێ كرد.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمرۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی راژە و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەتی تەندروستی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان کرد.
راشیگەیاند: كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020/2021 کە دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 900 دەرچوو.
هەروەها رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا توانرا ئەو ژمارەیە لە پلەی وەزیفی بۆ دەرچووەكان دابین بکرێت و دابمەزرێنرێن.
پێشتر لە ساڵی 2022 ژمارەی 860 کەس لە دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان دامەزرێنرابوون، ئەوەی مابووەوە ئەمرۆ كێشەی ئەوانیش چارەسەر کرا و بەم نزیکانە رێکاری کارگیری و دەستبەکاربوونیان تەواو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.