Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 15:53

ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و حەوت كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای کەلار لە شارەدێی باوەنووڕ نزیک گوندی چاڵەڕەش، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و حەوت کەس برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: رووداوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە رووی دا و تێیدا لەسەر ڕێگای کەلار لە شارەدێی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرێنتۆ) بە ئاراستەی کەلار هاتووە، لە نزیک گوندی (چاڵە ڕەش) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

لە ئەنجامی رووداوەكەدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و شەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران و لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.