سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی4 ی2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبۆوه.
سه‌ڵاح بامه‌ڕنی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له به‌غدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولادا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێكراوه و دواتریش راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه27ی4ی2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و پاشان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسیش كۆبووه‌وه، ئه‌مڕۆش له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر كۆبۆوهتهوه و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و پارته لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.