سوپای عێراقی فیدڕاڵ دروێنەی گەنم و جۆ لە جووتیارانی سنووری سەرگەڕان له قەزای دوبز سەر بە پارێزگای کەرکووک قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی04ی2024، بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی فیدڕاڵ،جووتیارانی کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان سه‌ر به قه‌زای دوبز له پارێزگای كه‌ركووك ئاگادارکراونەته‌وە کە دروێنەی بەرووبوومەکانییان قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بێت و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن.
دەشتی ئاغا نوێنەری جوتیارانی كورد له گوندی پەلکانە له سنووره‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی فیدڕاڵ لیوا ڕووكن سادق، جووتیارانمان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رێگا نادرێت دروێنه‌ی به‌روبومه‌كانیان بكرێت، هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بێت.
جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له سنووره‌كه به كوردستان تی‌ڤیان راگه‌یاند، داوا له نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین ده‌ستێوه‌ردان له بڕیاره‌كه بكه‌ن و بڕیاره‌كه پووچه‌ڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دروێنه‌ی به‌روبومه‌كانیان بكه‌ن، چونكه هیچ بیانوویەک بۆ ڕێگریی لە دروێنەی جووتیارانی کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان نییە و بە بڕیاری دادگاش گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان هەڵوەشاونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.