له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان بڵاویكرده‌وه،دوای ئەوەی پاش نیوەڕۆی دوێنێ هه‌ینی 26ی4ی2024، ئافرەتێک لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکا، کەبەمەبەستی گەشتکردن ڕویان لە ناوچەی گەشتیاری دوکان کردبوو، ئەمڕۆ دوای 24 کاتژمێر گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌ته‌وه توانرا لەلایەن تیمی مەلەوانی دوکان تەرمەکەی دەربهێنرێت.
راشیدهگهێنێت، دوای دەرهێنانی تەرمەکەشی دەبرێتە پزیشکی داد و پاشان ڕادەستی کەس و کارەکەی دەکرێتەوە .
سیروان سه‌رحد قائیمقامی قەزای دوکان سوپاس و دەستخۆشی لە تیمی مەلەوانی و پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قه‌زاكه‌ی ده‌كات كه هەر دوای ڕوداوەکە چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان کردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.