Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 02:02

پاڵه‌وانێیه‌تی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 26ی4ی2024، له‌ هۆڵی مامۆستا بورهان له‌ شاری هه‌ولێر ، پاڵه‌وانێیه‌تی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان له‌ یاری پێنج پرێس به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا 75 یاریزان له‌ 23 هۆڵ و یانه‌دا به‌شدارییان تێداكردبوو، دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان پاڵه‌وانانی به‌شداربووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هۆڵی پاوه‌رزۆرن له‌ شاری هه‌ولێر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، هۆڵی كفری پله‌ی دووه‌م، هۆڵی كۆچه‌ر سپۆرت له‌ قه‌زای قوشته‌په‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر پله‌ی سێیه‌م، هۆڵی سلێمانی پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا.

له‌ كۆتاییدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بوو خه‌ڵات و جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌خشرا به‌ پاڵه‌وانان.

لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.