Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:24

دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی ئاسایی بووەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆڕمۆر دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی گرفتی تێ كەوتبوو، ئەمڕۆ شەممە دۆخەكە ئاسایی بووە و ئاو گەیشتەوە ماڵان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان - سلێمانی بەشێوەیەكی ئاسایی دەستی پێ کردەوە.

بەرێوەبەرایەتییەكە شەوی رابردوو لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندبوو: بەهۆی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆڕمۆر، بەنداوی دوكان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا ئاوی زیاتری بەرداوەتەوە و بەهۆیەوە خۆڵ و خاشاكێكی زۆری لەگەڵ خۆیدا هێناوە.

راشیگەیاندبوو: بەردانەوەی زیاتری ئاوی دوكان زیان بە پڕۆژەكانمان دەگەیەنن، بۆیە لەپێناو پاراستنی پڕۆژەكانمان تاوەكو كاتێكی نادیار پڕۆژەكانی دابەشكردنی ئاومان بۆ پارێزگای سلێمانی ڕاگرتووە.

سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی كاتژمێر 6:45 بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆ لە سنووری شارەدێی قادر كەڕەم و لە ئەنجامی هێرشەكەش چوار كارمەندی كێڵگەی غازی كۆرمۆر گیانیان لەدەستداوە و دوو كارمەندی تریش بریندار بوون.

هێرشەكە تەنیا زیانی بە دابەشكردنی ئاو نەگەیاندووە، هەروەها زیانی بە بەرهەمهێنانی كارەباش گەیاندبوو، لەمبارەیەوە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: بە هۆی هێرشە درۆنییەكەی دوێنێی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.