Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 15:09

لە عێراق ساڵانە 7 ملیار هێلكە دەخورێت

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی ئابووری رایدەگەیەنێت كە ساڵانە لە عێراقدا 7 ملیار هێلكە دەخورێت و پارەیەكی زۆریش بۆ هاوركردنی هێلكە دەچێتە دەرەوە.

نەبیل مەرسوومی كە پسپۆرێكی ئابووری عێراقییە گوتی: هێلكە یەكێكە لە ژەمە سەرەكییەكانی بەیانیان بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بەشێوەیەك كە عێراقییەكان لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 7 ملیار هێلكە دەخۆن.

گوتیشی: لەو رێژەیەش ساڵانە نزیكەی 900 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بۆ كڕین و هاوردەكردنی هێلكە لەناو خاكی عێراق دەچێتە دەرەوە.

هەروەها گوتی: زیادكردنی گومرگ لەسەر هاوردەكردنی هێلكە بۆ پاڵشتیكردنی بەرهەمی خۆمانە كارێكی زۆر گرینگە بەهۆی ئەوەی ئێستا كێڵگە پەلەروەرییەكان لە ناوخۆی عێراق توانایەكی بەرزیان لە بەرهەمهێنانی هێلكەدا هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا گومرگ لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمی هێلكە لە رێژەی 20% بۆ 70% زیاد بكرێت بۆ پاڵشتیكردنی بەرهەمی خۆمانە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.