Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 01:49

ئەمریکا هاژه‌کی بالیستی ڕادەستی ئۆکراینا ده‌كات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە نھێنی هاژه‌كی بالیستی دوورمەودایان، ڕادەستی ئۆکراینا کردووە.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤێدانت پاتێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، هاژه‌كی بالیستی دوورمەودای جۆری " ATACMS" بە نھێنی ڕادەستی ئۆکراینا کراوە.

باسی لەوەش کردووە کە پێشتر لەسەر داوای ئۆکراینا، ڕادەستکردنی  هاژه‌كی بالیستی دوورمەودا، لەلایەن واشنتۆنەوە بە کیێڤ، ڕانەگەیاندراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕادەستی ئەو هاژه‌كانه‌، لەچوارچێوەی ئەو پاکێجە ھاوکارییە دێت کە لە مانگی ئاداردا بۆ ئۆکراینا پەسەند کراوە و لە مانگی نیساندا، ڕادەستی کیێڤ کراون.

لای خۆیەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان ڕایگەیاند: "ڕادەستکردنی ئەو هاژه‌كانه‌ بە ئۆکراینا، دوای ئەوە دێت، ڕووسیا مووشەکی بالیستی لە کۆریای باکوور کڕیووە و دژبە ئۆکراینا بەکاری دەھێنێت".

هاژه‌كی بالیستی دوورمەودای جۆری "ATACMS"، دەتوانێت ئامانجەکانی بە دووری 300 کیلۆمەتر بپێکێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.