Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 19:28

وەزارەتی کارەبا: سبەی هه‌ینی دۆخی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا "بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت" و سبەی هەینی دۆخی كاره‌با ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی4ی2024، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت.

 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بڕیارە سبەی هەینی، 26ی04ی2024، پڕۆسەی چاکسازی تەواو بێت و "بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە."

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.