Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 12:01

پڕۆژەی ڕێگەی قەڵادزێ- دارەشمانە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


دانا عه‌بدولكه‌ریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆژی چوارشه‌م 24ی4ی2024، لە یادی شەهیدانی 24 ی 4ی شاری قەڵادزێ ڕایگەیاند: پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگەی قەڵادزێ - دارەشمانە جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە: پرۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ دەڤەرەکە دەبێت و خزمەت بە ژێرخانی ناوچەکە و جووڵەی بازرگانی و گەشتیاریی دەڤەری پشدەر و قەڵادزێ دەکات.

گوندی دارەشمانە کەوتووەتە ناحیەی هەڵشۆ لە قەزای پشدەر، کە 13 کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای قەڵادزێ وە دوورە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.