Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 09:42

وێستگەی کارەبای 132 کەی ڤیی کەلار بە گوژمەی 18 ملیار دینار تەواو دەکرێت

کوردستان TV
100%


پڕۆژەی کارەبای 132 کەی ڤیی کەلار کە لە قۆناغی کۆتاییدایە و85٪ی کارەکانی تەواو بووە و لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەست بەکار دەکات.

پرۆژەکە لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی 18 ملیار و 132 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

مەحموود کەریم، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "پرۆژەکە هەموو گوژمەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابین دەکرێت و بەم زووانە و لە مانگی شەشدا هەموو پرۆژەکە تەواو دەبێت و دەست بە کارکردن دەکات".

ئەو پرۆژەیە کێشەی ڤۆڵتییە و کەمیی کاتی پێدانی کارەبا بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکات و خزمەتێکی زۆر بە هاوڵاتییانی کەلار دەگەیەنێت.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام دەبێت و باشکردنی دۆخی کارەبا لە پێشینەی کارەکانییەتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.