ئەمڕۆ چوارشەم لە ساڵیادی 50 ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ، لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە مژدەیەك بە هاووڵاتییانی ناوچەكە درا.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ساڵیادی 50 ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ، مژدەی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی گرینگ بە هاونیشتمانیان لە ناوچەکە دەدەین.
راشیگەیاند: مژدەكە دەستپێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای (قەڵادزێ - دارەشمان)ـە.
هەروەها رایگەیاند: نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی رێگاكە بایەخێکی گرینگ و کاریگەری لە ڕووی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاری و ئابووری بۆ سنوورەکە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.