Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 09:24

سه‌رۆکی دیوان و به‌رپرسێکی باڵای یوونامی جەختییان لە بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداریی هەموو لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کڵاودیۆ کۆردۆن جێگری سکرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق بۆ کاروباری سیاسی، دەربارەی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان، تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەو بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداریی هەمووان لە هەڵبژاردندا کرایەوە، هەروەها باس لە تێبینی و سەرنجی لایەنەکان دەربارەی هەڵبژاردن، بەتایبەتی بابەتی کۆتای پێکهاتەکان و پێویستیی پاراستن و مسۆگەریی مافی هەمووان کرا.

ڕۆڵی یوونامی بۆ پشتگیری و یارمەتیدان و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.