Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 03:53

پارێزگاری هەولێر: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگر لە چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕی نیشتیمان كەوتەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر، لە شوێنی ڕووداوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەداخەوە ئێوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن واتان بڵاو کردەوە کە بازاڕی نیشتیمان سووتاوە، کەچی ئێستا خۆتان دەیبینن، کە چەند کەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە سووتاوە".

گوتیشی: "لە چرکەساتی یەکەمی کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە ماوەیەكی كەم توانیان بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە لە زوترین کاتدا كۆنتڕۆلی بكەن".

ڕاشیگەیاند: "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانی ڕادەگەێندرێت".

جێگەی باسە، شەوی ڕابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بەردەم بازاڕی نیشتیمان، چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.