هونەرمەند سامان یاسین خەڵکی کرماشان له كوردستانی ئێران ، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن بەسەردا سەپێندرا.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، سامان یاسین هونەرمەندی کورد و یەکێک لە دەستگیرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) لەلایەن لقی 15ی دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی شاری بابەک سەر بە پارێزگای کرمانی بەسەردا سەپێندراوە.
رێكخراوهكه رایگهیاندووه، سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ڕاپەڕی خەڵکی کرماشان دانیشتووی شاری تاران، ڕۆژی 2ی ئۆکتۆبەری2022بەهۆی پشتیوانیکردنی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا.
ههنگاو ئاماژهی بهوهش داوه، سامان یاسین چەندین گۆرانی کوردی لەسەر دۆخی بێکاری، زوڵم و زۆرەکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە، هەروەها لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بە بڵاوکردنەوەی چەندین پۆست و ستۆری پشتیوانی خۆی لە شۆڕش و سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی له كوردستانی ئێران و شارهكانی دیكه دەربڕیووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.