ئەمشەو ئاگر لە دوكان و چەند كەپرێكی بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر توانیان بە ماوەیەكی كەم و بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە كۆنتڕۆلی بكەن.
ئاگرەكە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە دوكانێك و چەند كەپرێكی كەمی بازاڕی شێخەڵا لە سەنتەری شاری هەولێر.
بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند كە توانیویانە بە ماوەیەك كەم ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و تەنیا دوكانێك و چەند كەپرێكی كەم سوتاون.
بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، هەروەها زیانە ماددییەكانیش زۆر نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.