بەگوێرەی داتاكانی حكوومەتی هەرێم لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: تەنها لە 6 ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
راشیگەیاند: لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا، ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
پێشبینیش دەكرێ لە مانگەكانی داهاتوو رێژەی هاتنی گەشتیاریان بۆ ناوچە گەشتیارییەكان زۆر روو لە زیادبوون بكات بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی گەشتكردن و خۆشبوونی كەشوهەوا و نزیكبوونەوەی لە تەواوبوونی پڕۆسەی ئەمساڵی خوێندن و داخستنی قوتابخانەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.