Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 00:21

گەنجێك بە تۆمەتی كوشتنی 76 پشیلە خرایە زیندانەوە

کوردستان TV
100%

دادگای كۆریای باشوور سزای زیندانیكردنی بۆ گەنجێك دەركرد بەتۆمەتی كوشتنی 76 پشیلە بەشێوەیەكی دڕندانە.

رووداوەكە هەفتەی رابردوو لە شاری شانگوون لە باشووری رۆژهەڵاتی كۆریای باشوور روویداوە و دادوەرێكی ئەو شارە سزاكەی بەسەر گەنجەكەدا سەپاندووە.

گەنجەكە تەمەنی بیست ساڵانە و بەهۆی پێشێلكردنی یاساكانی پاراستنی ئاژەڵان سزای زیندانیكردنی 14 مانگی بەسەردا سەپێنرا.

گەنجەكە رق و قینێكی گەورەی لە دڵدا دروست بووە بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوودا پشیلەیەك بە ڕنۆكەكانی شوختی لە ئۆتۆمبێلەكەدا دروست كردووە.

گەنجەكە لە ماوەی چوار مانگدا (ئەیلوول تا كانوونی یەكەم) هەڵساوە بە كوشتنی 76 پشیلە بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە.

میدیاكانی كۆریای باشوور رایانگەیاند كە ئەمە گەورەترین پێشێلكردنی یاساكانی پاراستنی ئاژەڵانە و ماوەی چەندین ساڵە تاوانی هاوشێوە لە وڵاتەكەیان ئەنجام نەدراوە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.