کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە" ئەپیکور" ڕاگهیهندراوێكی لهسهر سهردانهكهی ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری توركیا بۆ ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی04ی2024، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە" ئەپیکور" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، هیوادارن سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق، ببێتە هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو لە نێوان، حکومەتی تورکیا، عێراق، حکومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه، هەفتەی رابردوو سەرکردەکانی عێراق و تورکیا و کوردستان و ئەمەریکا، باسیان لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووە لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە" ئەپیکور" ئاماژهی بهوهش داوه، لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق و هاوبەشەکانیان، کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور ئامادەن دەستبکەنەوە بە هەناردەی نەوت بە گوێرەی ئەو مەرجانەی ئێستا بەردەستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.