ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە گرینگ و مێژوویی و فاکتەری گەشەپێدان و ئارامی وەسف کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیدا جەخت لە بەرەوپێشچوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە، ئەویش لەپێناو پتەوتربوونی سەقامگیریی هەرێمایەتی و هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکان و قووڵترکردنی بنەماکانی دراوسێتی و برەودانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.
دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.