سەرۆك بارزانی لەبارەی دیدارەكەی ئەمشەوی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پەیامێكی بڵاو كردەوە.
سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند "خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە کوردستان پێشوازیم لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد". راشیگەیاند "باسمان لە رێگەکانی بەردەوامی هاوئاهەنگییەكان کرد بۆ بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان و تورکیا".
ئەمشەو دووشەم رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ شاندێكی باڵای حكوومەتی توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆك هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
سەرۆك كۆماری توركیا دوای گەیشتنی بۆ شاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە، دواتریش چووە نێو كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم ئەردۆغان بە سەردانێكی فەرمی یەك رۆژە گەیشتە عێراق و لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێ كرا.
سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی تری عێراق كۆببووەوە.
Pleased to receive Turkish President @RTErdogan today in Kurdistan where we discussed continued paths of cooperation in pursuit of the interests of the people of Kurdistan and Turkey. pic.twitter.com/gP8fnllUI4
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) April 22, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.