Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 01:29

پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر ئەم دوو ئۆتۆمبێلەدا گرت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستی بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرت بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی و بەسەركەوتنی دوورگەی ناوەڕاستی شەقام (رەسیف).

لە چەند رۆژی رابردوو گرتەڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاو بوویەوە کە تێیدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر بەسەر دوورگەی ناوەڕاستی شەقامدا دەسوڕێتەوە.

دوای بەدواداچوونەكان، هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێرەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە ئێستا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لە گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر ڕاگیراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.