Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 22:41

هەر كەسێك كاری سیحر و جادوو و نوشتە و جن دەركردن بكات توندترین سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%

بڕیاردرا هەر كەسێك كاری سیحر و جادوو و نوشتە و جن دەركردن بكات توندترین سزا بدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایەکانی ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هەر كەسێك كاری سیحر و جادوو و نوشتە و گیادەرمان و جن دەرکردن بەھەموو شێوازەکانییەوە بكات، توندترین سزا دەدرێت.

داواش لە سەرجەم مامۆستایانی ئاینی و کارمەندان و هاووڵاتییان كرا کە لە سنووری خۆیان ھەستیان کرد بابەتی لەمشێوەیە ھەیە و ئەنجام دەدرێن، بە زووترین کات ئەوقافی ھەولێر ئاگادار بکەنەوە تاکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ھەموو سەرپێچیکاران بگیرێتە بەر و توندرین سزا بدرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.