Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 00:46

سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێ كرا.

كەمێك پێش ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ شاندێكی باڵای وڵاتەكەی، گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

سەرۆك كۆماری توركیا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

بڕیارە هەر ئەمشەو كۆبوونەوەكانی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری توركیا دەست پێ بكات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم ئەردۆغان بە سەردانێكی فەرمی یەك رۆژە گەیشتبووە عێراق و لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێ كرابوو.

سەرۆك كۆماری توركیا هەروەها لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كۆببووەوە، دواتریش زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی تری عێراق ئەنجامدابوو.

هەر ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یاداشتنامەیەکی چوار لایەنە لەنێوان عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای ستراتیژی گەشەپێدان واژۆ کرا.

سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە شاری بەغدا ئاماژەی بەوەدابوو كە زیاتر لە 24 لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ توركیا واژۆ كردووە، هەروەها رێككەوتننامەی ستراتیژی لەنێوان عێراق و توركیا واژۆ كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.