Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:28

لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 160 هەزار قوتووی شیری منداڵان گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە هەڵمەتێكدا لە شاری هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 160 هەزار قوتووی شیری منداڵاندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەمرۆ دووشەممە ‎تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی بە هەماهەنگی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هەڵسان بە داخستنی كۆگایەكی شیری منداڵان.

بڵاویشی كردەوە: كۆگاكە 7543 كارتۆن شیری منداڵانی تێدابوو كە دەکاتە 160 هەزار و 510 قوتووی شیر.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دەستبەسەر سەرجەم قوتووە شیرەكانی كۆگاكە  گیرا بەهۆی ئەوەی كۆگاكە پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.