Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:37

هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم لە رێگەی درۆنەوە هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنباڕ.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەم بە درۆن هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق كە بەشێك لە هێزەكانی ئەمەریكای تێدایە.

شەوی رابردووش بە 5 مووشەكی تر هێرشكرابووە سەر بنكەی سەربازیی عەین جەیری ئەمەریكی لەنێو خاكی سووریا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتەرز هەر پێنج مووشەكەكە لەناو خاكی عێراق و لە پارێزگای نەینەوا ئاراستە كرابوون.

ئەمە لەكاتێكدایە كەتائیبی حزبوڵای عێراق چەند رۆژێك پێش ئێستا رایگەیاندبوو كە دەستیان بە هێرشەكان بۆ سەر سەربازگەكانی سوپای ئەمەریكا كردووەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە هەنگاوی كرداری بۆ جێهێشتنی خاكی عێراق نەهاوێشتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.