Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:12

لە بەریتانیا گەڕایەوە و لە هەڵشۆ خنكا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم هاووڵاتییەك كە تازە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە، لەناو ئاو لە گوندێی سنووری شارەدێی هەڵشۆ خنكا.

پۆلیسی راپەڕین بڵاوی كردەوە: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی چوارقوڕنە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بەناوی (ج. ق) لەدایکبووی ساڵی 1997 لە نزیک گوندی شێنێ سەر بە شارەدێ هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی ڕووبارێکی گوندەکە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و بەو هۆیەشەوە خنکاوە.

بڵاویشی كردەوە: دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.