سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکكۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ عێڕاق و ھەرێمی كوردستان نوسیوویەتی: سەردانە مێژووییەکەی سەرۆككۆماری توركیا ئەردۆگان بۆ بەغدا و ھەولێر لە کاتێکی گرنگدایە کە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە سیاسیی، ئابووریی و ئەمنییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندووە: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پێشوازیکردنم لە سهرۆككۆماری توركیا بۆ ھەولێر و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ھەستیارەکان لەوانەش پرسی سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری.
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا سەرۆکی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی نوسیوویەتی: بە پەرۆشەوەم بۆ پێشوازی لە سهرۆككۆماری توركیا لە ھەولێر و گفتوگۆکردن لەبارەی پرسەکانی ئاشتی، سەقامگیری، ئابووری و گەشەپێدان.
ئەمڕۆ دووشەممە22ی4ی2024، سەرۆکكۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئێوارە سەردانی هەولێر دهكات و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.