Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 22:03

کوردێک دەبێتە جێگری سەرۆکی یەکێتی یارییە سیانییەکانی عەرەب

کوردستان TV
100%

لە وڵاتی میسر ھەڵبژاردنی یەکێتیی یارییە سیانییەکانی عەرەب ئەنجام درا، لەو ھەڵبژاردنەدا بەختیار فەرھاد ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی، وەکو کوردێک بووە جێگری سەرۆکی یەکێتییە یارییە سیانییەکانی عەرەب.

ڕۆژی شەممە 20ی4ی2024، لە شاری غەردەقە لە وڵاتی میسر ھەڵبژاردنی یەکێتیی یارییە سیانییەکانی عەرەب ئەنجام درا، لەو ھەڵبژاردنەدا بەختیار فەرھاد ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان خۆی کاندید کردبوو و توانی بە زۆرینەی دەنگ پۆستی جێگری سەرۆکی یەکێتیی یارییە سیانییەکانی عەرەب بە دەست بھێنێت.

ھەر لە ھەڵبژاردنەکەدا خاتوو ماریسۆل کاسادۆ سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی یاریی سیانی ئامادەی بوو.

لە لێدوانێکی تایبەتییدا بەختیار فەرھاد جێگری سەرۆکی یەکێتییە یارییە سیانییەکانی عەرەب، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لەو ھەڵبژاردنەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان ھەڵبژێردرام و ئەو متمانەیە بەمن درا، یەکەم جارە کوردێک لەم یەکێتییە وەرزشییە عەرەبییەدا پۆستێکی باڵای پێدەدرێت، بەمنیش ڕاگەیەندرا لەو پاڵەوانێتییانەی کە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیش بەڕێوەدەچێت دەتوانین بیھێنینە ھەرێمی کوردستان و ھەولێری پایتەخت و ئەو ڕەزامەندییەم وەرگرتووە و ئەوان بەخۆشحاڵییەوە ڕایانگەیاند کە بەشێک لە چالاکییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ئاستی وڵاتان و نێودەوڵەتیش لە کوردستان دەبێت، بۆیە دەتوانین زۆر کار بۆ وەرزشوانانمان بکەین و بەشداربن لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبییدا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.