Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 06:02

گەرمای هاوین لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات

سبه‌ی هەینی پلەكانی گەرما به‌رزده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە و ئیتر گەرمای هاوین دەست پێ دەكات.

ئاراس جەبار شارەزای كەشوهەوا بڵاوی كردەوە: ئەمشەو كەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و لە سبەی دووشەممەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵەھەوری کەم دەبێت و پلەکانی گەرماش 2 تا 3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە رۆژی ھەینی داهاتووەوە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەكی گەرم و وشک کە لە باکوری ئەفریقیاوە فراوان دەبێت و بەھۆیەوە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و ھاوینێکی کاتی دەست پێ دەکات.

بڵاویشی كردەوە: کاریگەری ئەو شەپۆڵە گەرمایە تا 29ی ئەم مانگە دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە دەبێت و پێشبینی دەکرێت بگاتە 35 بۆ 37 پلە.

سەبارەت بە ئەگەری شەپۆڵێكی تری بارانبارین، شارەزاكەی كەشوهەوا ئاماژەی بەوە دا كە تا کۆتایی مانگ پێشبینی بارانبارین ناکرێت، بەڵام لە کۆتاییەکانی مانگ بۆ سەرەتاکانی مانگی داھاتوو ئەگەر ھەیە بارانبارین دەست پێ بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.