Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 00:47

كۆگایەكی گۆشت و جەرگی قەدەغەكراو لەلایەن ئاسایشەوە دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەم لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كۆگایەكی گۆشت و جەرگی قەدەغەكراو دەستی بەسەردا گیرا كە بەنیازبوون لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەلایەن تیمەکانمان بە هاوبەشیی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکی گۆشت و جەرگی قەدەغەکراو.

گۆشتەكە لە بازاڕەکاندا قەدەغەکراوە بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت و زیانێکی زۆری تەندروستی هەیە.

گۆشتەكان هەروەها بەشێوەیەکی زۆر نا تەندروست و دوور لە ڕێنماییە تەندروستییەکان کۆگا کرابوو و بەنیازبوون لە بازاڕەکانی شاری هەولێر ساغی بکەنەوە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی كۆگاكە گیرایەبەر و هەروەها کۆگاکەش داخرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.